spot_imgspot_img

“بە هەرزان کارەبا بە هاووڵاتییان دەفرۆشینەوە”

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە پارەیەکی زۆر کارەبا لە کۆمپانیاکان دەکرێت و بە نرخێکی زۆر هەرزان بە هاووڵاتیانی دەفڕۆشێتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە، عادل کەریم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروباری وزە ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە غازی هاوردە دەبەستێت و بۆ سوککردنى باری سەرشانی هاووڵاتییانی پارەیەکی زۆر لە دابینکردنى کارەبا خەرج دەکات و بە پارەکەیەکی کەم دەیدات بە هاووڵاتییان بەجۆرێک 85٪ـی تێچووەکەى دەدات و هاووڵاتیيانیش تەنها 15٪ـی تێچووەکە دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بەناوی پڕۆژەی ڕووناکییەوە ڕاگەیاندووە و هەزاران هاوبەش لێی سوودمەند بوون، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەی نیگەرانی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و تا دێت نیگەرانییەکانیش فراوانتر دەبن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە