نزیکەی 20 ملیار دیناری حکومەت لە کۆمپانیایەکی ئەهلی وەرگیرایەوە

دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، نزیکەی 20 ملیار دیناری هێڵی ئاسمانیی عێراقییە سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە کۆمپانیایەکی ئەهلی وەرگیرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستە دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی و قەرزەکانی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، توانییان بڕی 19 ملیار و 15 ملیۆن دینار لە کۆمپانیایەکی ئەهلی وەرنگرنەوە.

ڕوونیشیکردەوە کۆمپانیاکە پارەکەی بە دوو قیستی 16.07 ملیار و 3.07 ملیار دینار گەڕاندووەتەوە.

مانگی ڕابردووش دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند، توانیویانە لە ساڵی ڕابردوودا 950 ملیار دینار و 9 ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە