کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە لەسەر بەشێک لە ناوچەکان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن وەرێژەی دابارین لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی هەروەها ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی