spot_imgspot_img

مۆلیدە ئەهلییەکان: پابەندی بڕیارەكەی پرۆژەی ڕوناكی نابین

خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نیگەرانن لە گرێبەستی تیمی پرۆژەی رووناكی و ڕایدەگەیەنن: ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەن.

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: “ئێمە نیگەرانین لەو گرێبەستەی كە تیمی پرۆژەی ڕوناكی یەك لایەنە ئامادەیی كردوەو داوای لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان كردووە كە تا ماوەی شەش مانگ نابێت مۆلیدەكان لاببرێت و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر ئەمپڕێك كە پێشتر داویان بە هاووڵاتییان نرخی یەك هەزار دینار قەرەبوو دەدرێت بە خاوەن مۆلیدەكان”.

وتیشی: “داواكارییەكەی تیمی پرۆژەی ڕوناكی بۆ ئەوەیە، هەر كاتێك كارەبای پرۆژەكە بڕا و كێشەی تەكنیكی هەبوو ئەوا مۆلیدەكان ئیش بكەن و كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە بەو گرێبەستە ڕازی نین و داوا دەكەین بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی دوو هەزار دینارمان پێ بدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەین”.

جێگەی باسە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەیەوێت كارەبای هەرێمی كوردستان بە 24 كاتژمێری بكات و ناوی لێناوە پرۆژەی ڕووناكی، بەڵام زۆری نرخەكەی نیگەرانی هاووڵاتییانی لێكەوتۆتەوەو نرخەكەی هێندە بەرزە هاووڵاتییان پرۆژەكە بەو نرخە ڕەتدەكەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە