لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت جارێکی دیکە بۆ خوار 70 دۆلار نزم بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرانبەر دوو ڕۆژی ڕابردوو نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 66 دۆلار و 62 سەنت دەفرۆشرێت.
هەرچی نرخی زێڕیشە یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 909 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
