نوخشە ناسیح: چاوەڕوان دەکەین بەر لە ساڵیادی کیمیاباران، پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە پەسەند بکرێت

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکەن بەر لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە پەسەند بکات.

نوخشە ناسیح قائیمقانی هەڵەبجە کە لە چوارچێوەی شاندێکی پارێزگاکەدا لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوونەوە ڕایگەیاند،” لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووینەوە، ئێستا هەموو بنەمایەكی پارێزگامان هەیە و بەشێک لە بەڕێوبەرایەتیە فیدڕاڵیەكانیش لە هەڵەبجەكراونەتەوە، چاوەڕوان دەكەین كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەنگدانی كۆتایی لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت.”

نوخشە ناسیح وتیشی،” لە ساڵی 2022 شاندێكی وەزارەتی پلاندانی عێراق سەردانی هەڵەبجەیان كردوو و نەخشەی كارگێڕی پارێزگای هەڵەبجە نێراوە بۆ پەرلەمانی عێراق و پێدەچێت پێش 16ی 3ی 2025 دەنگدانی كۆتایی لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت.”

پڕۆژەیاسای بە پارێزگاناساندنی هەڵەبجە لە 5ی مانگی 5ی 2023 ی خوێندنەوەی یەكەمی لە پەرلەمانی عێراق بۆكراو دواتر خوێندنەوەی دووەمی بەسەركەوتووی كۆتایی هات، لە 18ی مانگی 9 ی 2023 دوای دانانی بڕگەی دەنگدانی كۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگاناساندنی هەڵەبجە وەك 19مین پارێزگای عێراق، بڕگەكە لادراو و لە دوای ئەو بەروارەوە نەتوانراوە بخرێتەوە بەرنامەی كارەوە .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە