spot_imgspot_img

وەزارەتی کارەبا لەسەر وەرگرتنی باج ڕوونکردنەوەیدا

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکانەوە دەنگۆی وەرگرتنی باج لەبەرامبەر دانانی سیستەمی سۆلار ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت” و ئاسانکاریی دەکەین بۆ هەرکەسێک بیەوێت دایبنێت”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان ڕایگەیاند، ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشداوە، سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکەینەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆمان بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە