بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە ئیتر پسووڵە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت، كە لەناو سەوزایی ڕایدەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بڵاویكردەوە، تیمەكانیان لە لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامیەتی هەولێر لە تەواوی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكیان دەست پێ كرد بە پێدانی پسووڵەی ئاگاداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەناو سەوزایی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕادەگرن و دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە شوێنەكە، سەرجەمیان سزای پێبژاردن دەكرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بە لیست بەرز دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، كە ئەم ئۆتۆمبێلە هیچ مامەڵەیەكی بۆ نەكرێت تاوەكو سزا مادیەكەی نەژمێرێت بەرانبەر بە ئەو شوێنەی كە زیانی پێ گەیاندووە.
ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەڵێت: هاووڵاتییان هۆشیار بن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە سەوزایی شارەكە، هەروەها لەبارەی ماتۆرسوار سەرجەم ماتۆڕەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت.