spot_imgspot_img

دارایی لێخۆشبوونی بۆ قەرزێک ڕاگەیاند

بۆ قەرزی سوودی کشتوکاڵی لێخۆشبوون دەرکرا و پێشنیارێکیش بۆ قەرزی خانوووبەرە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئازاری 2025، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی بە واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان کراوە، کە تێیدا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودی کشتوکاڵی دەرکراوە.

بەپێی نووسراوەکە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی دەرکردووە، و وەزارەتی داراییش پاڵپشت بەو نووسراوە کە بە ژمارە  (15786) لە 12-11-2024، دەرکراوە داوای جێبەجیکردنی لەو شوێنانە کردووە کە بەرپرس و تایبەتمەندن بەم بڕیارە.

هاوکات نووسراوەکە لە سێ خاڵ پێک هاتووە و ئەمانەن:

1- ڕەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.

2- ئەوانەی کۆی قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە، تەنیا سوودەکەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە.

3- جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێک لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەکە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەکرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە