بڕیارێک لە وەزیری خوێندنی باڵاوە بۆ بەشێک لە خوێدندکاران

وەزیری خوێندنی باڵای بڕیارێکی بۆ خوێدندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد و دەڵێت”دەتوانن 24 ڕۆژ بێنەوە هەرێم”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، لە بریارێکدا بۆ خوێدنکارانی دەرەوەی وڵات رەزامەندی نیشاندا بە گەڕانەوەیان ابۆ هەرێم بۆ ماوەی چەند رۆژێک.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى ئادار و نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/3/12) تاکو (2025/4/5) بۆ ماوەی بیست و چوار رۆژ.

روونیشیکردۆتەوە،  ئەو ماوەیەى دەگەڕێنەوە و لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە