مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد، و لەکۆبوونەوەیەکدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقمان تاوتوێ کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دوای چەند ساڵێک لە دیارنەمانی چوونی بۆ دەرەوەی وڵات دووبارە دەرکەوتەوە، ئەم گەڕانەوەیەی ناوبراو دوای جێهێشتنی عێراقە لە مانگی 10ــی 2022 پاش کۆتاییهاتنی پۆستەکەی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە