باخچەلی: بانگەوازەكەی ئیمرالی سەرجەم گرووپەكان دەگرێتەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، بانگەوازەكەی ئیمڕاڵی لەگەڵ پەكەكە-دا هەموو گروپ و درێژكراوەكانیشی دەگرێتەوە و دەشڵێت: ئەو قسانەی دەوترێن گوایە بانگەوازەكە یەپەگە ناگرێتەوە بە تەواوی پێچەوانەی پەیكەربەندی ڕێكخراوەیی پەكەكە و سروشتی ڕێبەرایەتیكردنی پارتەكەیە.

هەرچەند تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكانی دەم پارتی و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە و سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە بانگەوازەكەی ئۆجەلان كە لە 27ی شوبات بڵاوكرایەوە تەنیا بۆ پەكەكەیە و هەسەدە ناگرێتەوە، بەڵام هاوشێوەی عومەر چەلیك، وتەبێژی دەم پارتی، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بانگەشەی ئەوە دەكات، كە بانگەوازەكەی ئۆجالان بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە هەسەدەش دەگرێتەوە.

باخچەلی دەڵێت: “بانگەوازەكەی ئیمرالی لەگەڵ پەكەكەدا هەموو گروپ و درێژكراوەكانی ئەویش دەگرێتەوە، ئەو قسانەی دەوترێن كە گوایە بانگەوازەكە یەپەگە ناگرێتەوە بە تەواوی پێچەوانەی پەیكەربەندی ڕێكخراوەیی پەكەكە و سروشتی ڕێبەرایەتیكردنی پارتەكەوەیە”.

باخچەلی هاوكات ستایشی هەوڵەكانی دەم پارتی دەكات بۆ ئەو پرۆسە نوێیەی لە توركیا و باكوری كوردستان دەستی پێ كردووە و دەڵێت: “سنگفراوانی، نەرمونیانی و گەرموگوڕی و پێداگیری لە هەنگاوە گونجاو و سەقامگیرەكانی دەم پارتی، ڕێگەی لە بەردەمدا دەكاتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە پارتی تەواوی توركیا”.

جەختی لەوە كردەوە، كە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن پەكەكەوە هەڵەیە، چونكە دەبێت پەكەكە و گرووپەكانی سەر بە پەكەكە دەستبەجێ و بەبێ مەرج چەك دابنێن و تەنانەت چەكەكانیشیان ڕادەستی توركیا بكەنەوە.

ئەو لێدوانەش لە کاتێکدایە، کە پەیامەکەی ئۆجـالان تەنها بە ئاڕاستەی قەندیل کراوەو وە ئەمە پێدەچێت ئاماژەبێت بۆ ئەوەی هەوڵی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا شکستی پێ بهێندرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە