spot_imgspot_img

نرخی بەنزین لە هەولێر گران بوو

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەنزین و غازی پاڵپشتیكراوی حكومی نرخیان وەكو خۆیەتی و زیاد نەكراوە و دەشڵێت: بەهۆی گرانبوونی لە سەرچاوەوە، بەنزینی بازرگانی كەمێك گران بووە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، “نرخی بەنزینی بازرگانی بڕێكی كەم زیاد بووە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە، كە لە سەرچاوەكەیەوە گران بووە، بەڵام بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكومی نرخەكەی وەكو خۆیەتی و ژمارەی بەنزینخانەكانیش كەم نەكراونەتەوە و بەردەوامن”.

بەنزین لە بەشێكی بەنزینخانە بازرگانییەكاندا هەر لیترێك 25 بۆ 75 دیناری چووەتە سەر.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام بەدواداچوون بۆ نرخی بەنزین و كوالێتیی بەنزینی بەنزینخانەكان دەكەن.

ئاشكراشی كرد، “غازی ماڵان، كە لە رێگەی بریكارەكانەوە دابەش دەكرێت، نرخەكەی هەر بە 8500 دینارە و هیچ كێشەی نییە و تا ئێستا هاووڵاتیان گلەییان نەبووە، لەسەر ئەوەی غازیان بەرنەكەوێت، بەڵام غازی بازرگانی بەپێی زۆری و كەمیی خواست نرخەكەی دەگۆڕێت.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە