ئاک پارتی هەڵوێستی لەسەر بانگەوازی ئیمڕاڵی ئاشکرا کرد و هۆشدارییەکیشی بەکورد دا.
وتەبێژی ئاک پارتی لەبارەی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەڵێت”لەپشت ئەو بانگەوازەوە نیازێکی خراپ دەبینین”.
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی رایگهیاند، ئیمە لەپشت ئەو بانگەوازەی ئێمراڵی کە کراوە نیازێکی خراپ دەبینین و دەبێت بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئاماژە بەوەشدا، سیاسەتی ئێمە وەک ئاک پارت برایەتی و بەرقەرارکردنی سەقامگیرییە لەنێوان تورک و کورد، و هەوڵەکانیشمان بەو ئاڕاستەیە هەنگاوی ناوە.
جەلیک ئاماژەی بەوەشدا، ڕێگە بەکەس نادەین گێرەشێویێنی لەنێوان تورک و کورد بکات، و ببێتە مایەی نانەوەی پشێوی و دوو بەرەکی لەنێوان تورک و کورد دا.
چەلیک هۆشداریشیدا لە هەندێک هەوڵ کە دەدرێت و رایگەیاند، ئەگەر کورد بۆ بەهاناوەهاتن ڕوو لە ئیسرائیلک بکات، ئەوا بە زیانی خۆی دەشکێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پێشتر رایگەیاندبوو، ئیسرائیل پاڵپشتی دۆزی کورد و هێزە کوردییەکان دەکات لەناوچەکە، و وەک پشتیوانێکی خۆمان لێیان دەڕوانین.
