spot_imgspot_img

پەروەردەی سلێمانی ڕێنمایی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕێنمایی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕێنمایی ئەو خوێندنگایانەی دەوامیان نەكردووە جیاوازە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە ڕێنماییەكەدا، كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی “رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، شارەزوور، قەرەداغ، سەیدسادق، دوكان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و پێنجوێن” كراوە هاتووە: ئەو خوێندنگە و قوتابخانانەی بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن دەوامیان كردووە، بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن.

روونیشكراوەتەوە، ئەو خوێندنگە و قوتابخانانەی دابڕاون لە خوێندن و بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن بەردەوام نەبوون، بەگوێرەی ڕێنماییەكان تاقیكردنەوەكان دەكەن.

لە رێنماییەكاندا هاتووە، رێكەوتی 13ـی 4 بۆ 22ـی 4، تاقیكردنەوەی 20 نمرەی پۆلە ناكۆتاكانی 4 تاوەكو 8ـی بنەڕەتی و پۆلەكانی 10 و 11ـی ئامادەیی ئەنجام بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی وەكو لە ساڵنامەكەدا هاتووە وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت لە رێكەوتی 8ـی 4 تاوەكو 21ـی 4 كۆتایی دێت، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرز خولی یەكەم و دووەم وەكو خۆی ئەنجام بدرێت، ئەوەش بەگوێرەی ساڵنامەی وەزارەت.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، رۆژی شەممە تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن، ئەگەر لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا پشووی فەرمی بوو بەهەمان زنجیرەی تاقیكردنەوەكان رۆژی دواتر بەردەوام دەبن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە