سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد ٣ بیری غاز لە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی هەڵدەکەندرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئازاری 2025، وردەکارییەکانی هەڵکەندنی 3 بیری غاز لە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرا.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەغداد ئەل یوم ڕایگەیاند ، پلانێک هەیە تا ساڵی 2026 بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم، کۆمپانیای داناغاز بە هاوکاری کۆمپانیاکانی دیکەی تایبەتمەند لە خزمەتگوزاریی هەڵکەندن، هەڵمەتی هەڵکەندنی سێ بیر لە ناوچەی قادرکەرەم ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی تەواوبوونی کونکردنی ئەو بیرانە، پشکی هەرێم لە غاز بەڕێژەی 250 MCM زیاد دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هەرێم بۆ 750 MCM، هەروەها بەشدار دەبێت لە زیادبوونی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی سێ بیری غاز هەڵکەندراوە و بڕیارە لە ئایندەدا بەرهەمهێنانی غاز دەستپێبکات و بەرهەمی غاز زیادبکرێت.
