سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، بەغدا داوای ژمارە بانکی ئەو فەرمانبەرانەی کردووە کەلە هەژماری من تۆمار کراون و هەرێمی کوردستان ڕازی نییە بەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی دادگەری لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: سێ کێشە لەبەردەم نەناردنی مووچەی مانگی دوودا هەیە.
سۆران عومەر وتی: بەپێی نووسراوی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی ناردووە، سێ داواکاری نوێی هەبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
“یەکێک لە داواکارییەکانیان ناردنی هەژماری بانکی و زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمە بە هەژماری منیشەوە، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ڕاستەوخۆ مووچە بخرێتە سەر هەژمارەکانیان”، سۆران عومەر وای وت.
وتیشی: “هەرێمی کوردستان بەو داواکارییە ڕازی نییە و دەڵێت ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر قەوارەی هەرێم، کە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”.
ئەوەشی خستەڕوو: یەکێکی تر لە داواکارییەکان داهاتی نانەوتییە، بەغدا بەو 51 ملیار دینارە و دەڵێت، دەبێت زیاتر بێت.
باسی لەوەشکرد: بەغدا داوای داهاتی نەوتیش دەکات، کە هەرێمی کوردستان نەوتی لە ڕێگەی تانکەرەوە فرۆشتووە و داهاتەکەی نادیارە.
لە بارەی کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی دوو، سۆران عومەر وتی: هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەوە نییە کەی مووچەی مانگی دوو دێت.
