ماوەیەکە هۆندا ئۆتۆمبێلێکی بە ناوی Ye S7 نمایش دەکات، کە بە هاوکاری کۆمپانیای دۆنگفینگی چینی پەرەی پێداوە، ئێستاش ئۆتۆمبێلەکە بە گۆڕینی ناوەکەی بۆ S7 دەچێتە بواری بەرهەمهێنانەوە.
هۆندا لە ڕێگەی پڕۆژەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا چینی و ئەمریکییەکان بەرهەمەکانی هەمەچەشن دەکات، سەرەڕای وەستاندنی پڕۆژەکەی لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز و پلاتفۆرمی ئەلتیۆم، بەڵام لەگەڵ GACی چینی لە مۆدێلی Ye P بەردەوام بوو و لێرەدا S7 بەرهەم دەهێنێت.
قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە گەورەیە و درێژییەکەی 4.75 مەترە، بەڵام بەبێ ئەوەی قەبە و ناشرین دەربکەوێت. کۆمپانیاکە دەڵێت، جەستەی ئۆتۆمبێلەکەی 193 ملم لە زەویەوە بەرزە.
هەروەها ناوەوەی ئیس 7 جیاوازە لە هۆندا، پانێڵی دەرگا و پارچەکانی داشبۆرد بە ڕووناکییەکی جوان ڕازێنراوەتەوە، شاشەیەکی تەنک و 9.9 ئینج لەبەردەم شۆفێرەکەدایە و یەکەیەکی کۆنترۆڵی ناوەندیی لە ناوەڕاستدایە و بەشێکی تایبەت بە فێنککەرەوە و هەندێک دوگمەی تایبەت تەرخانکراوە.
هەروەها کامێرا و شاشە هەیە کە جێگەی ئاوێنە تەقلیدیەکان دەگرێتەوە، سەقفێکی شووشەیی هەیە کە هەستێکی تایبەتت بە فراوانی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە پیدەبەخشێت، سیستەمێکی دەنگی بەرزی بە ١٦ بڵندگۆ هەیە، لە بەشی دواوەش شوێنیکی فراوان بۆ قاچ تەرخانکراوە.
جگە لە جوانییەکەی، ئێس 7، خاوەنی بزوێنەرێکی بەهێزە بە توانای 469 ئەسپ.