ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: کۆی ڕووبەری سەهۆڵبەندان لە دەوروبەری جەمسەری باکوور و باشوور لە سەرەتای مانگی شوباتدا نزمترین ئاستی نوێی ڕۆژانەی تۆمارکردووە و بۆ ماوەی مانگەکەش لە خوار ژمارەی پێوانەیی پێشووەوە ماوەتەوە.
سامانتا بێرگێس، جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری C3S دەڵێت: “یەکێک لە دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی جیهان، توانەوەی سەهۆڵی دەریایە”، “کەمبوونەوەی ژمارەی پێوانەیی یان نزیک لە تۆمارکردنی سەهۆڵی دەریا لە جەمسەرەکاندا، ڕووپۆشی سەهۆڵی دەریای جیهانی پاڵناوە بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا”.
ئاژانسەکە بۆی دەرکەوتووە کە ڕێژەی سەهۆڵی دەریایی لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی مانگانەی خۆی لە جەمسەری باکوور، کە بە ڕێژەی 8% لە خوار تێکڕا، چوارەم نزمترین ڕێژەی مانگانەی لە مانگی شوباتدا لە ئەنتارکتیکا، کە 26% لە خوار تێکڕا بووە. مێژووی چاودێریکردنی مانگی دەستکردی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، هەروەها چاودێری مێژووییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیستەم.
زانایان پێشتر لە سەرەتای مانگی شوباتدا هەستیان بە ناتەواوییەکی توندی پلەی گەرمی لە جەمسەری باکوور کردبوو، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر لە 20 پلەی سەدی لە سەرووی تێکڕا و تێپەڕاندنی زۆرترین توانەوەی سەهۆڵەکە. ئەوان نوێترین تۆماریان بە “بە تایبەتی نیگەرانکەر” وەسف کردووە، چونکە سەهۆڵ تیشکی خۆر ڕەنگدەداتەوە و هەسارەکە سارد دەکاتەوە.
میکا ڕانتانێن، زانای کەشوهەوا لە پەیمانگای کەشناسی فینلەندا دەڵێت: کەمی سەهۆڵی دەریاکان بە واتای تاریکتربوونی ڕووی زەریاکان و توانای زەوی بۆ هەڵمژینی تیشکی خۆری زیاترە، ئەمەش گەرمبوونی جیهان خێراتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەرمبوونی بەهێزی زستان لە جەمسەری باکوور لە سەرەتای مانگی شوباتدا ڕێگری لە گەشەکردنی سەهۆڵی دەریایی بە شێوەیەکی ئاسایی کرد. وتیٍشی: “پێموایە ئەم ڕووداوە کەشوهەوایە، لەگەڵ دابەزینی درێژخایەنی سەهۆڵی دەریا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای مرۆڤەوە، هۆکاری سەرەکی بووە بۆ نزمترین ڕادەی سەهۆڵی دەریای جەمسەری باکوور کە تۆمارکراوە”.
ڕادەی سەهۆڵی دەریای جیهانی بە درێژایی ساڵ دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە مانگی شوباتدا دەگاتە نزمترین ئاستی ساڵانەی خۆی، کاتێک هاوین دەبێت لە نیوەگۆی باشوور.
دەزگای کەشناسی کەنەدا ڕایگەیاندووە، مانگی شوباتی 2025 سێیەم گەرمترین مانگی شوبات بووە کە تۆمارکراون. پلەکانی گەرمای جیهان 1.59 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە بووە، بەمەش دەبێتە 19هەمین مانگی لە 20 مانگی ڕابردوودا کە پلەکانی گەرما 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە بووە.
بەرنامەکانی چاودێری زەوی وەک C3S پشت بە شیکردنەوەی ملیارەها پێوانە لە مانگی دەستکرد و کەشتی و فڕۆکە و وێستگەکانی کەشوهەوا دەبەستن بۆ دروستکردنی وێنەی خێرا لە دۆخی کەشوهەوا. ئاژانسەکە هۆشداری داوە کە پەراوێزی سەرووی 1.5 پلەی سەدی لە ماوەی چەند مانگێکدا کەم بووە، ڕەنگە لە کۆمەڵە داتاکانی دیکەدا کەمێک جیاواز بێت.