ئێران و ڕووسیا و چین مانۆڕێکی سەربازیی لە دەریای عومان ئەنجام دەدەن کە ئامانج لێی پتەوکردنی متمانەی سەربازیی و هاریکاریی نێوانیانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، هێزی دەریایی چین و ئێران ڕووسیا مانۆڕێکی سەربازیی لە نزیک بەندەری چابەهاری ئێرانی ئەنجام دەدەن کە دەکەوێتە سەر دەریای عومانی باشووری ئێرانەوە.
ڕوونیشیکردەوە، کەشتیگەلی سوپای چین لە مانۆڕەکەدا بەشداری دەکات کە بە ناوی “پشتێنی ئاسایشی 2025” بەڕێوەدەچێت و تێیدا مەشق لەسەر هێرشکردنە سەر ئامانجە دەریاییەکان و کۆنترۆڵکردنی زیانەکان و گەڕان و ڕزگارکردن دەکەن.
وەزارەتی بەرگری چین ڕاشیگەیاند ئامانجی مانۆڕەکە کە سبەینێ دووشەممە ئەنجام دەدرێت، پتوکردنی متمانەی سەربازیی و هاریکاریی نێوان ئەو سێ وڵاتە و هێزە دەریاییەکانیانە.
