spot_imgspot_img

ئەمریکا لێخۆشبوونی عێراقی لە سزای هاوردەکردنی غازی ئێرانی ڕاگرت

ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی عێراقی لەو سزایانە ڕاگرت کە پێشتر بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێران دەریکردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکان بۆ عێراق ڕاگیرا سەبارەت بە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێران، ئەویش لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار”دا دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی پەیڕوی دەکات.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە ڕێی ڕاگرتنی لێخۆشبوونەکە، ڕێ لە ئێران دەگرن دەستی بە هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئابووری و دارایی بگات و ئامانجیش لێی، کۆتاییهێنانە بە هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی و بەرتەسککردنەوەی بەرنامەی مووشەکییە بالیستییەکان و ڕێگرتن لە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان.

پێشتر ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندبوو دەیانەوێت ئێران لە کەرتی ئابووری جیهان داببڕن و دەستیشی نەگات بە داهاتە نەوتییەکانی.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە ئەمڕۆ باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی لە بڕیاری ڕاگرتنی لێخۆشبوونی سزاکان ئاگادار نەکراونەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە