کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: سەبارەت بە باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت.
ئەوەشی وتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ئەگەرى بارانبارین لە سەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە، کاریگەرى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقەو لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت لە شەودا کۆتایى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت کە ماوەى چەند رۆژێک بوو لەسەر ناوچەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بوو بە تایبەت.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە ئەوەی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
