spot_imgspot_img

کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چڕکراونەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چڕکراونەتەوە کە نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتی بەشداریی تێدادەکەن.

کۆمسیۆنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، رێوشوێنەکان بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی خاوێن دەستیانپێکردووە، بە شێوەیەکی چڕ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکانمان بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی خاوێن کە نزیکەی 20 ملیۆن دەنگدەر بەشداریی تێدادەکەن بەردەوامە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیارینەکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە