وەزارەتەکان چەک دەکرێن

هەڵمەتی تۆمارکردنی چەک لە سەرانسەری عێراق بەردەوامە و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆش، تەنها وەزارەتە ئەمنییەکان چەکیان لا دەبێت.

لیوا مەنسور عەلی، سکرتێر و بڕیاردەری لیژنەی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی چەک لە دەسەتی دەوڵەت بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، 697 نووسینگەیان بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی چەک لە بەغدا و پارێزگەکاندا کردووەتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان و ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا 35 هەزار سەرپەرشتیاری خێزان ناویان لە لیستی مۆڵەتپێدانی چەکدا تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە وەزارەتە ئەمنییەکان، چەک لە وەزارەتەکانی دیکە وەردەگیرێتەوە و کاری لایەنە ئەمنییەکانیش ڕێکدەخرێتەوە.

مەنسور عەلی ڕاشیگەیاند، ئەنبار لە پلەی یەکەمی ئەو پارێزگایانەدا دێت کە زۆرترین چەکیان تێدا تۆمارکراوە و ئەو هەڵمەتەش کە لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە