spot_imgspot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژێكە بەشێك لە پارێزگاكانی گرتووەتەوە، لە ئەمشەوەوە كۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێم بە شێوەی تاوەبارانی ناوبەناو تاوەكو دوو شەممە دەمێنێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “ئەمشەو ناوبەناو ئەگەری تاوەبارانی بەهاری هەیە تاوەکو ڕۆژی دوو شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە بەشێوەی تاوەبارانی کورتخایەن و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت بە بڕی جیاواز لە تەواوی ناوچەکان”.

دەستەی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەشێك لە پارێزگاكان لە ئەمشەوەوە و بەشێكی دیكە لە پارێزگاكان لە بەرەبەیانی سبەینێوە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژێكە گرتوویەتییەوە كۆتایی دێت.

ئاشكراشیكرد، لە هەندێك لە شارەكانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهەڵات و هەندێك ناوچەی ناوەڕاست بە شاری بەغدادەوە، سبەینێ ئەگەری نمەبارانی هەیە.

داوایشیكردووە، هاوڵاتییانی بەغداد، ئەنبار، دیالە، واست و سەڵاحەدین لە كاتەكانی بەرەبەیان ئاگاداری خۆیان بن بە تایبەت ئەوانەی ماڵەكانیان دەكەوێتە شوێنە نزمەكان لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ.