وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و دەشڵێت: كۆی گەڕەكەكان بوون بە 21 گەڕەك.
وەزارەتی کارەبای حوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر بۆ گەڕەکەکانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) دابین دەکات، کە نزیکەی 12،500 هاوبەشیان لەخۆ گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر 17 گەڕەک بە 65 هەزار هاوبەش سوومەند ببوون لە پرۆژەی ڕووناکی، کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین).
جەختیشی كردۆتەوە، بەم شێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 21 گەڕەک و 77،500 هاوبەش و نزیکەی 265 هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگای ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەک. سەنتەرەکەش لەکاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی شەو بەردەستە.
