بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری ڕۆژانە دەگۆڕێت و دەیكاتە راپۆرتی مانگانە و جەختیش دەكاتەوە، لەمەودوا وردەکارییەکانی گواستنەوە و حهواڵهی دەرەکی و گرنگترین کاڵا و کەرەستەی هاوردەکراوه، ئاشكرا دەكات.
بانكی ناوەندیی عێراق، بڵاوی كردەوە: “میکانیزمی بڵاوکردنەوەی داتاکانی فرۆشتن و کڕینی دراوی بیانی لە ڕۆژانەوه بۆ ڕاپۆرتی مانگانە دەگۆڕێـت و مانگانە یەكجار بڵاودەكرێتەوە.”
ئاماژەی بەوەشداوە، لەمەودوا مانگانە بەم سێ شێوەیە داتاكان بڵاو دەكرێنەوە:
یهکهم:بەرزکردنەوەی کۆی دهســتمایهکانی بانکهکان (أرصدە المصارف ) لە دەرەوەی وڵات.
دووهم :یەکلاییکردنەوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی وڵات.
سێیەم : فرۆشتنی دراو بهکاش.
ڕاشیگەیاندووە، “ئەم بڕیارە هاوکاته لەگەڵ گواستنەوە لە میکانیزمەکانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە بۆ میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی دهستمایهی بانکە ڕێگەپێدراوەکانی عێراق لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە نێردهکاران”.
جەختی كردتەوە، “بانکی ناوەندی خاوهن یەدەگی بیانی باشه بۆ جێبەجێکردنی هەموو داواکارییە فەرمییەکانی دراوی بیانی، ئەمەش متمانە بە دراوی نیشتمانی زیاتر دەکات.”
ئاشكراشی كردووە: “ئەو ڕاپۆرتەی مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە وردەکارییەکانی کارەکانی گواستنەوە وحهواڵهی دەرەکی لەخۆدەگرێت لە ڕووی بڕی پارهکان، گرنگترین کاڵا و کەرەستەی هاوردەکراوهکان، لهگهڵ دیارترین ئەو وڵاتانەی کە هاوردەیان لێ کراوە.”