spot_imgspot_img

بەیاننامەییەک لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا

هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سەرۆکی شانەی داعش دەستگیر دەکەن

ڕۆژی 6ی ئادار، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و سەڵاح محەمەد عەبدوڵڵا، سەرۆکی شانەیەکی داعشیان لە دەوروبەری ئەل شهەیل لە سووریا گرت.

ئۆپراسیۆنی سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی تێکشکاندنی داعش بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعش و پێشگرتن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچەکەدا دێت.

بەپێی بەیاننامەکە هێزەکانی سێنتکۆم لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بە پێشکەشکردنی پشتیوانی تەکنیکی و هەواڵگری هێزی ئاسمانی چالاکییەکەیان پتەوتر کرد و توانرا ئەو سەرکردەیە دەستگیربکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە