ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ قوربانی لیکەوتەوە

ڕووداوێکی سەختی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک – بەغدا روویدا و 5 کەس بوونە قوربانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 06:40 لەسەر رێگەی کەرکووک – بەغدا ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا، و بەهۆیەوە چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی تریشیان بریندارە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی و ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆ روویداوە و تا ئێستاش چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا گیریان خواردووە.

بەپێی وتەی شایەدحاڵێک، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جیب لاریدۆیە، لە سەر رێگەی کەرکووک بەغدا لە چیمەن وەرگەڕاوە، کەوتووەتە سەر سایدەکەی دیکەی شەقامەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە