spot_imgspot_img

پارێزگایەك سبەینێی كرد بە پشوو

سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای واست كرا بە پشوو.

دیوانی پارێزگای واست بڵاویكردەوە، بەهۆی بەدەوامبوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی، كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە، بڕیاردرا سبەی یەك شەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارنبارینە بەخوڕەیە، كە بەغدا و زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، لەچەندین ناوچەی سنووری پارێزگای واست لافاو هەستاوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستكردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە