spot_imgspot_img

بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە

کەشناسی بڕی بارینی بارانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە وزۆرترین بڕی باران لە قەرەداغ بووە.

بەشی كەشناسی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە قەرەداغ بووە و دوای قەرەداغ گەرمیان بووە کە 28.5 ملم باریوە.

بەپێی بلاوکراوەکەی بەشی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە قەرەداغ بڕی 29 ملم باران باریوە و لە گەرمیان و بەتایبەت لە باوەنور 28.5 ملم باریوە، بەمەش كۆی گشتی باران باینی ئەمساڵی گەیشتۆتە 215.7 ملیم كە بەراورد بەبارانی ساڵی رابردو (122.3) ملیم كەمتر باریوە،

ئەوەشخراوەتەروو، بڕی بارانی 24 كاتژمێری رابردو لە سەنتەری شاری سلێمانی 11.8 ملیم بوە، كە كۆی گشتی بارانی ئەمساڵی گەیاندوە بە 299 ملیم، هەروەها لە قەزای دەربەندیخانیش بەرێژەی 14.2 ملیم و لە قەزای شارەزور هەڵەبجەی تازە 16.4 ملیم باریوە.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە