ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت”سودانی وتویەتی ئەم هەفتەیە پارە دەنێرین”.
سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێی راگەیاندنین کە لەم هەفتەدا موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین”
ئەمەش لەکاتێکدایە وا 8 ڕۆژی مانگی سێ تێپەڕیوە و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، و بەغدا بەبێ ئەو مەرجانەی داوایکردووە ئامادە نییە لەوادەی خۆیدا مووچە بنێرێت و مووچەخۆرانیش بەم ڕەمەزانە لە بەرداشی هەرێم و بەغدا گیریانخواردووە.
