spot_imgspot_img

وەزارەتی بەرگری سووریا بڕیارێکی بۆ چەکدارەکان دەرکرد

وەزارەتی بەرگری سووریا بڕیارێکی بۆ ئەو سەربازانە دەرکرد کە سەرپێچی ڕێنمایی فەرماندەیی دەکات و دەڵێت”هەرکەس سەرپێچی بکات بە دادگای سەربازی دادگایی دەکرێت”.

وەزارەتی بەرگری سوریا ئەمڕۆ شەممە (٨ی ئازاری ٢٠٢٥) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، هەرکەسێک سەرپێچی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی بکات، ڕەوانەی دادگای سەربازی دەکرێت، و کاردەکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچیەکان و ڕێگریکردن لە سەرپێچیەکان لە ناوچەی کەنار دەریاکان.

وەزارەتەکە لە لێدوانەکانیاندا بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایانکردووە “رێگاکانی بەرەو کەناراوەکان داخراون تاوەکو سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە و کاردەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی پێشێلکارییەکان و ڕێگریکردن لە سەرپێچیەکان لە ناوچەی کەنار دەریاکان”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی سەرپێچیەکان و ڕەوانەکردنی ئەو کەسانەی سەرپێچی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی دەکەن بۆ دادگا”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “هەر کەسێک سەرپێچی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی بکات، ڕەوانەی دادگای سەربازی دەکرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە