وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ توطين بەپێی ڕێکارەکانی کەلەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە: وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ توطين بەپێی ڕێکارەکانی کەلەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووە.
باسی لەوەشکردووە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 تەسلیم بە حکومەتی هەرێم کراوە.
سۆران عومەر دەشڵێت: ئەمەش لەوەڵامی داواکاری مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی کە لە 3/2/2025 ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد، نووسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەی ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە. 

