“پارەی کارەبا بەگوێرەی بەکارهێنانی کارەبایە”

 

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێت، زیادبوونی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری، بە شێوەی پلەبەندیی زیادبوونی بەکارهێنانی

کارەباکە دەبێت.

پارەی کارەبا بەگوێرەی بەکارهێنانە

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی کە کار لەسەر ئەوە دەکەن کارەبای هەرێمی کوردستان بکەنە 24 کاتژمێری، بەمیدیای پارتییان راگەیاندووە، ” ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن نرخی کیلۆواتی کارەبای نیشتمانی دەکرێتە 156 دینار، بەڵکو پارەی کارەبا بەگوێرەی پلەبەندیی بەکارهێنانی کارەبایە.

تیمەکە دەڵێن، بەکارهێنانی کارەبا بۆ 400 کیلۆواتی نرخەکەی کەمترە و خێزانی کەم دەرامەت و ئەوانەی ئامێری کارەباییان کەمە دەتوانن لێی سوودمەند بن، ئەگەر بەکارهێنان بگاتە 800 کیلۆوات، نرخی 400 کیلۆواتی دووەم زیاتر دەبێت؛ ئەگەر 400 کیلۆواتی زیاتر بەکارهات و گەیشتە هەزار و 200 کیلۆوات، نرخی 400 کیلۆواتی سێیەم زیاتر دەبێت.

دەشڵێن: “ئەوەش هێشتا ئەزموونییە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە”.

دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، “دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان، کە لەدیاریکردنی نرخدا رەچاوی دۆخی هەموو خێزانەکان دەکرێت.”

تیمەکە ئەوەشیان خستووەتەڕوو؛ “دەبێت بەکارهێنانی کارەبا بەگوێرەی پێویست بێت، هاونیشتمانییان بە هۆشیارییەوە ئەو ئامێرانە بەکاربهێنن کە کارەبای کەمیان دەوێت،بۆ نموونە، بۆیلەری کۆن 12 بۆ 14 ئەمپێری دەوێت، بەڵام هیتەری نوێی بۆیلەر هەیە کەمتر لە سێ ئەمپێری پێویستە.”

کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی “پڕۆژەی ڕووناکی”دایە، کە 17-10-2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا و تا کۆتایی ساڵی داهاتوو، کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەکرێتە 24 کاتژمێری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە