پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابیکردنی کارەبای 24 کاتژمێری ڕایگەیاند، چوار گەڕەکی دیکە لە شاری هەولێر کارەبای نیشتمانیان بۆ دابین کراوە کە نزیکەی 12 هەزار هاوبەشی لە خۆگرتووە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە: وەزارەتەکەیان هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) کە نزیکەی 12 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە.

باسی لەوەشکردووە: ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر کۆمەڵێک گەڕەک سوومەند ببوون کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) لە هەولێر و (ئیبراهیم پاشا، سابونکەران، دارۆغا، حاجی حان، جادەی ئۆرزی، سەلیم بەگ و خانەقا) لە سلێمانی.

ئەوەشی وتووە: بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 22 گەڕەک و نزیکەی 90 هەزار هاوبەش و زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتیی لەم پڕۆژەیە سوودمەند بوون، هەروەها لە ماوەیەکی نزیکیشدا، یەکەمین گەڕەکی پارێزگای دهۆکیش کارەباکەی دەبێتە 24 کاتژمێری.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە