بەفیڕۆدانی خۆراک لەم مانگەدا زیاترە.
مانگی ڕەمەزان مانگێکە بە چەندین تایبەتمەندی گەورە خودا خەلاتی بەندەکانی کردووە، وەک ڕۆژوو پەرستش و نزیکبوونەوە لە خودا، رۆچوون لە پەیڕەوی ئادابە ئیمانییەکان و هاندەری پارەپارێزی و خۆبەدەستەوەدانی نەفس بۆ پەروەردگار، بەتایبەتی سەبارەت بە خواردن، بەڵام خووی بەفیڕۆدانی خۆراک لە زۆرێک لە ماڵەکاندا لەم مانگەدا زیاتر دەردەکەوێت.
لەم مانگەدا نانی ئێوارە و بەربانگی ڕۆژووان چەند خولەکێک پێش کاتی بانگ پڕ دەبێت لە جۆرە جیاوازەکانی خواردن و لە کۆتایی ژەمەکەدا بەشێکی زۆری ئەم خواردنە لە زبڵدانەکاندان، ئەم ڕەفتارە پێچەوانەی بەهاکانن کە ئاینی ئیسلام هانمان دەدات، و ڕەنگدانەوەی شێوازێکی بەکارهێنانی نابەرپرسیارانەیە.
دەبێت تاک و کۆمەڵگا، کار بکەن بۆ گۆڕینی ئەم کلتوورە
وەک ئەرکی ئایینی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دەبێت تاک و کۆمەڵگا بە گشتی پێکەوە کار بکەن بۆ گۆڕینی ئەم کولتوورە بەکاربەرییە و بەشداری بکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر.
لەم ڕوانگەیەوە لەم بابەتەدا چەند ئامۆژگاریەکتان بۆ دەخەینەڕوو کە ڕەنگە یارمەتیت بدەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم خووە و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک.
چەند هەنگاوێکی سادە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان
لیستی کڕین ئامادە بکە:
پێش ئەوەی بچیتە بازاڕ، لیستی ئەو خۆراکانەی کە پێویستت پێیانە ئامادە بکە، چونکە ئەم لیستە ڕەنگە یارمەتیت بدات بۆ سنووردارکردنی کڕینی هەڕەمەکی و زیادەڕۆیی.
کاتێک زۆر برسین مەچنە بازاڕ:
دوور بکەوەرەوە لە چوونە بازاڕکردن کاتێک برسیتە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی کڕینی شتانێکی زۆر و زیادەڕۆیکردن لە دابینی خۆراک و پێداویستییەکان بێ بیرکردنەوە.
دوور بکەوەرەوە لە کڕینی بڕێکی زۆر:
تەنها ئەو شتانە بکڕە کە پێویستت پێیانە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، وە دوور بکەوەرەوە لە کڕینی بڕێکی زۆر کە لە پێویستیەکانت زیاتر بێت.
خواردنی خواردنی تازە لە کاتی گونجاودا:
بەرهەمی تازە بکڕە و لە کاتی گونجاودا بیخۆ بۆ ئەوەی بەفیڕۆ نەچێت.
چێشت لێنان بە شێوەیەکی ئابووری:
تەنها بە بڕی گونجاو خۆراک لێبنێ و دوور بکەوەرەوە لە ئامادەکردنی بڕێکی زۆر کە لە کۆتاییدا بەفیڕۆ دەچێت.
بەخشینی خۆراکی زیادە:
لە کاتی بۆنە و ئاهەنگەکاندا، هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بکە بۆ بەخشینی خۆراکی زیادە بە ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.
هۆشیاری و گۆڕینی خوو:
گۆڕینی خووی بەکاربەر پێویستی بە هەوڵی هۆشیاری بەردەوام هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی تێڕوانینە هەڵەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە رووی ئابووری و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە.
