ئەمریکا فڕۆکەی هێرشبەر لەعێراق جێگیر دەکات

 

ماڵپەڕە ئەمریکاییەکانی تایبەتمەند بە کاروباری سەربازی و جەنگ ئاشکرایانکردووە، هێزەکانی ئەمریکا هێلیکۆپتەری جۆری ئاپاچییان لەعێراق جێگیرکردووە کە بە مووشەکی دروستکراوی ئیسرائیلی تەیارکراون، ئەمەش یەکەمجارە ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە عێراق جێگیربکرێن.

 

ماڵپەڕی (twz) ئاماژەی بەوەکردووە، کۆپتەرە هێرشبەرەکانی AH-64 Apache ی سوپای ئەمریکا بە هەڵگرتنی مووشەکی Spike NLOSی دروستکراوی ئیسرائیل لەعێراق جێگیرکراون.

ئێراق

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێدەچێت ئەمە یەکەمجار بێت، فڕۆکەکانی AH-64ی سوپای ئەمریکا بەم مووشەکانە بۆ ناوچەیەکی شەڕکەری چالاک جێگیربکرێن”.

 

سایتەکە ڕوونی دەکاتەوە، کە مووشەکی سپایک نیلۆس مەودایەکی زۆر زیاتر لە بەرامبەر ئامانجەکانی سەر وشکانی و دەریا دابین دەکات، هەروەها کارایی باشتر دابین دەکات، بە بەراورد بە مووشەکەکانی Hellfire و AGM کە لە جبەخانەی هێلیکۆپتەرەکانی ئەپاچی سوپای ئەمریکادان.

 

سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک وێنەی فڕۆکەیەکی جۆری AH-64ی فیرقەی 101ی ئاسمانی بڵاوکردەوە کە بە مووشەکی Spike NLOS تەیارکراون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کە لە 5ی ئازاردا وێنە گیراون.

 

سایتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هەولێر ناوەندێکی سەرەکییە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق و شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە.

 

مووشەکی سپایک ئێن ئێڵ ئۆ ئێس لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لەخزمەتدایە، لەو کاتەوە چەند جارێک لە سەکۆی زەمینی و ئاسمانییەوە تەقێنراون.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە