spot_imgspot_img

کەشناسی: بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت، رێژەى دابارین لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێم.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئەوەی وتووە: ئاسمان دووبارە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ كات و شوێن، لە كاتەكانی ئێوارەدا هەندێ جار باران بارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە