رۆژی هەینی نرخی نەوت بە دابەزین کرایەوە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەهۆی هەڕەشەی ترەمپ لە رووسیا، نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە داخرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت رۆژی هەینی 90 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش 68 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و چوار سەنت فرۆشرا.
هاوکات یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 910 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، بەنیازە بانکە رووسییەکان سزا بدات و پێناسی گومرکیش بەسەر کاڵای رووسی دا بسەپێنێت، “لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا”.
