هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دابەزانینی هێز بۆ سەر لوتکەی چیای شێخ کردووە لە سووریا کە سروشتەکەی هاوشێوەی سروشتی ئێرانە.
ئەمڕۆ میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لوتکەکانی چیای شێخ کە زۆر لە ناوچە جوگرافییەکانی ئێران دەچن، دەقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی مەشقی بەرفراوان و ئامادەکاریی سیناریۆی جەنگ.
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە دوای ئەوە هات کە دوێنی ئیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند وڵاتەکەی خۆی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران لە ماوەی ئەمساڵدا ئامادە دەکات.
هێزەکانی ئیسرائیل خۆراک و پێداویستیی پزیشکی و جلوبەرگی گەرم و کەرەستە و تەقەمەنییان خستووەتە خوارەوە و دواتریش ئۆپەراسیۆنی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە، شاخەکانی ناوچەکانی باکووری بەرزاییەکانی جۆلان کە سێ مانگ لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل چووەتە ناویەوە، ژێرخانی نییە بۆیە سەربازەکان ناتوانن بە ڕێی وشکانی پێی بگەن و لە ئاسمانەوە دادەبەزێندرێن.
سوپای ئیسرائیل بڕایری داوە هەفتانە لەو ناوچەیەدا مانۆڕی سەربازیی بکات.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە “فیرقەی 124ی هێزی ئاسمانی کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد فڕۆکەخانەکان و کۆگاکانی چەکیان لە سوریا بۆردومان کرد، ئەو فیرقەیە کە مەشقی هاوشێوەی ناوچەکانی ئێران لە لوتکەکانی چیای شێخ ئەنجام دەدات”.
