spot_imgspot_img

میدیای ئێران: تورکیا هێزی سەربازیی بۆ یارمەتیدانی محەمەد جۆلانی ناردە سووریا

میدیای ئێران بڵاویکردەوە کە تورکیا هێزی سەربازیی بۆ یارمەتی دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕەوانە کردووە کە هەر بە ناوی تەحریرولشام و محەمەد جۆلانی ناوی هێناون.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەو شەرەی کە لە سووریا دەستیپێکردووە لە نێوان هێزە میللییەکانە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە بە تیرۆریست ناویبردوون و لە هەواڵەکەیدا هاتووە، “پێکدادانەکان لە نێوان هێزە میللییەکانی سووریا و تیرۆریستەکانی تەحریرولشام لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە ئارادایە، بە شێوەیەک کە تیرۆریستەکانی گورزی قورسیان بەرکەوتووە و توانی درێژەدان بە شەڕیان نەماوە”.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە هەندێک وێنە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرداونەتەوە نووسیویەتی: “سەربازانی ئەرتەشی تورکیا بە چوون بۆ نێو خاکی سووریا، بەرەو لازقیە دەڕۆن تا پاڵپشتی بکەن لە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام”.

ڕاشیگەیاندووە، “لازقیە زۆربەی دانیشتووانەکەیان شیعەی عەلەوین و خەڵکەکەی لە دژی تیرۆریستەکان هەستاونەتەوە. تیرۆریستەکانی سەر بە (ئەحمەد شەرع) جۆلانیش، لە ناوچەکانی ئیدلب و دیمەشقەوە دەچنە هانای تیرۆریستەکانی تەحریرولشامەوە لە لازقیە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە