لێکۆڵینەوەیەک: جینەکانی توندوتیژی دەگوازرێنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو

توێژینەوەیەکی زانستی کە لەسەر ژمارەیەک خێزانی سووری ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە توندوتیژی بۆ چەندین نەوەی داهاتوو جێپەنجەی خۆی لەسەر جینەکانی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە شەڕ و ئاژاوە و توندوتیژی نەک تەنها کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە تێیدا دەژین، بەڵکو کاریگەرییەکانیان درێژدەبێتەوە بۆ نەوەکانی دواتر.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ژیانێکی پڕ لەڕاڕایی و گرژی و ناهەموواری دەتوانێت نیشانە لەسەر کۆدی بۆماوەییمان بەجێبهێڵێت، کە هەندێکیان دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانمان.

لە توێژینەوەکەدا تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران میکانیزمە جەستەییەکانی پشت زەبر و زەنگی نێوان نەوەکان لە مرۆڤدا دەخەنەڕوو ، ڕوونی دەکەنەوە کە بۆچی ئەو کەسانەی پێشینەی ناخۆشی خێزانییان هەیە زیاتر بەرەوڕووی بارودۆخی تەندروستی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبنەوە، سەرەڕای ئەوەی خۆیان ڕووداوی نەرێنییان بەسەردا هاتووە.

توێژەران شیکارییان بۆ دی ئێن ئەی 48خێزانی سووری لە سێ نەوەدا کردووە، ئەو خێزانانە بریتی بوون لە داپیرە یان دایکان کە لە کاتی دووگیانیدا لە گەمارۆ و کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 1982لە حەما هەڵاتوون یان لە ڕووداوەکانی ساڵی 2011هەڵاتوون.

توێژەران بەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ئەم خێزانانەی ئێستا لە ئوردن دەژین، توانیان پشکنینی 131 کەس کۆبکەنەوە، کە دواتر شیکارییان بۆ کرا بۆ گۆڕانکاری لە دۆخی بۆماوەیی. تیمی توێژینەوەکە بە بەکارهێنانی ئەو خێزانانەی کە پێش ساڵی 1980سووریایان بەجێهێشتووە گۆڕانکاریان لە 14ناوچەی جینۆمیدا دۆزیوەتەوە کە پەیوەندییان بە توندوتیژیەوە هەیە بەراورد بەو کەسانەی کە داپیرەیان شایەتحاڵی ڕووداوەکانی حەمای ساڵی 1982بوون.

لەمەش زیاتر، هەشت لەو گۆڕانکاریانە بۆ نەوەکانیان بەردەوام بوون کە ڕاستەوخۆ ئەزموونی توندوتیژییان نەکردووە. هەروەها ئەنجامەکان ئاماژەیان بۆ خێرابوونی پیربوونی بۆماوەیی دەرخستووە، کە لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەمەن زیاد بکات.

جگە لەوەش 21 ناوچەی تری جینۆمی نیشانەی گۆڕانکارییان دەرخستووە کە ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی توندوتیژییەکانی شەڕی سووریاوە هاتۆتە ئاراوە. ئەو گۆڕانکاریانەی توێژەران تێبینیان کردووە، لە نێوان قوربانیانی توندوتیژی و نەوەکانیاندا یەکانگیر بووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە فشاری ململانێ ئاماژە کیمیاییەکانی پەیوەست بەو جینانەی گۆڕیوە، بەپێی ڕاپۆرتی ساینس ئەلێرت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە