وەزیری رۆشنبیری پەیامێکی جیاوازی بۆ یادی ڕاپەڕین هەیە

وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم پەیامێکی جیاوازی بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بڵاوکردەوە و دەڵێت” دوای سەرکەوتن، ڕۆژ بە ڕۆژو ساڵ بە ساڵ شطەکان ثێچەوانە دەبنەوە”.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و یەکێک لە فەرماندەکانی سەروەختی ڕاپەڕین لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت” لە یادی ڕاپەڕینی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە لەدژی ڕژێمی بەعس لەبەھاری سالی ١٩٩١دا، ویستم دوو دێڕ بۆ ئەم یادە بنوسم، بەڵام نەمزانی چی بنوسم، چوونکە: شۆڕشەکان لەسەرتاوە، شۆڕش وەک خەونێکی پڕ لە جوانی و خۆشیەکانی ژیان بۆ گەلەکانیان پێناسە دەکەن”.

لەدرێژەی نووسینەکەیدا وەزیری رۆشنبیری دەڵێت” دوای سەرکەوتن، ڕۆژ بە ڕۆژو ساڵ بە ساڵ، وشە گەلی وەک: ڕزگاری و ئازادی، یەکسانی و بەرابەری، خۆشگوزەرانی و لایەنگری لە ھەژاران، مافی مرۆڤ و عەدالەت و تا دوایی ، پێچەوانە دەبنەوە .

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 7ـی ئازاری 2025، یادی 34 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانی بوو، کە تێیدا سەرجەم دەزگا و پێگەکانی ڕژێمی بەعسی فاشی لە سلێمانی لەناوبرا و ئازادکرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە