سۆران عومەر:ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت سەرانە وەرگرتنە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر وەرگرتنی پارە بەناوی جیاواز و باجەوە بە سەرانە ناودەبات و دەڵێت” ئەوەی لەو خەڵکەی وەردەگرن نە بۆ مووچەیە نە بۆ خزمەتگوزاریە”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، وەرگرتنی سەرانە بەناوی باجەوە،  ئەمەی ئێستە دەگوزەرێت لەوەرگرتنی پارە بەناوی جۆراوجۆر لەهەر کەسێک کە لەم هەرێمە هەناسە دەدات سەرانە وەرگرتن و چەوساندنەوەیە.

باس لەوەشدەکات، ئەو گەنجەی کە دوکانێکی فرۆشتنی پێداویستی موبایلی داناوەو سیمکارت دەفرۆشێ، جگە لە باج و مۆڵەتی ساڵانەی ئیشەکەی، تەنها بۆ فرۆشتنی سیم کارت پێویستە ساڵانە 150 هەزار دینار باج بدات.

سۆران عومەر ڕوونیشیدەکاتەوە و دەڵێت” ئەمشەو چومە یەکێک لەو دوکانانە وتی مانگی وا هەیە 10 سیمکارت دەفرۆشم قازانجی هەر سیم کارتێکی ئاسیا سێل 750 دینارە، واتە 7500 دینار قازانج لەمانگێک دا بۆ 12 مانگ دەکاتە 90 هەزار دینار! بەڵام پێویستە 150 هەزار دینار باج بدا”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێڕاق دەڵێت” ئەمە جگە لە ڕوتاندنەوەو چەوساندنەوە و سەرانە وەرگرتن هیچی دیکە نیە، ئەوەشی لەو خەڵکەی وەردەگرن نە بۆ مووچەیە نە بۆ خزمەتگوزاریە بەڵکو دەیبەنە دەرەوەی وڵات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە