بەرپرسی لقی چواری پارتی باسی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت” له سه‌رده‌می به‌عسدا گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر شاری سلێمانی هه‌بوو چونکە شاری هەڵمەت و قوربانییە”.
ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندووە، گرنگی راپه‌ڕین له‌وه‌دایه له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر كۆتایی پێهات و ئه‌و شێوازه‌ی له تیرۆر كه هاووڵاتیانی كورد له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببوونه‌وه له‌ناوچوو و کەوتنی ئەمنە سوورەکەش کەوتنی بەعشی لە کوردستان مسۆگەرتر کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، راپه‌ڕین بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورد حوكمی به‌شێكی به‌رچاو له نیشتمانی خۆی بکات و هه‌ڵبژاردن بكرێت، دواتر بووینه خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆمان، بۆیه راپه‌ڕین له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه و وه‌چه‌رخانی مێژووییه به واتای ته‌واوی خۆی.
سەبارەت بە یادی ڕاپەڕینی سلێمانی، بەرپرسی لقی چوار دەڵێت” له سه‌رده‌می به‌عسدا گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر شاری سلێمانی هه‌بوو، به دوو هۆی تایبه‌ت، یه‌كه‌م چونكه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه، دووه‌م هه‌ڵكه‌وته و جوگرافیای شاری سلێمانی بۆ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و پارتیزانی له‌باربوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سێ لاوه به چیا ده‌وره دراوه و ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساندبوو كه مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه ئاسانتر بتوانن بێنه ناو شاره‌كه‌وه‌و چالاكی بكه‌ن و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه”.
ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە پێویسته ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه وه‌ك بیلبیله‌ی چاوی خۆمان بپارێزین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ئێمه به‌نده به مانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره، چونکە ئێره نیشتمانی خۆمانه، بۆیه هه‌میشه دروشمی ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بێت یا نیشتمان یا مردن، چونكه شوناس و بوونمان به‌نده به نیشتمان و كیانی كوردستانه‌وه.
