spot_imgspot_img

شارەوانی کفری هەواڵێكی خۆش دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەران

شارەوانی کفری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان دەڵێت”کارکردن بەردەوامە و بەم نزیکانە هەواڵی مژدەبەخش رادەگەیەنین”.

شارەوانی کفری، لە بلاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کارکردن بۆ جیاکردنەوەی و ئامادە کردنی زەویەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کفری بەردەوامە، و سەرۆکایەتی شارەوانی کفری و تێبینەرایەتی تاپۆی کفری و فەرمانگەی ئاوی کفری بە بێ ماندوو بوون بەشەو ڕۆژ بەردەوامن لەپێناو تەواو کردنی کارەکانی زەویەکانی کەرتی ٩ تلیشان.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارکردن بەرەوکۆتایی دەچێت تاوەکو ئامادە بکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران و خانە نشینان و هێزە ئەمنییەکان وە لە ئێستادا زۆربەی کارەکانی تەواو بووە، کە پێکدێت لە نەخشەکێشان و ئیفراز کردن و ڕوپێوکردن و دانانی ژمارە بۆ سەرجەم زەویەکان.

شارەوانی کفریش دەڵێت” ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ تەواوکردنی ئەم زەویانە وە داهاتوویەکی نزیکیشدا دابەشکردنی ئەم زەویانە دەبێتە موژدانەیەکی خۆش بۆ تەواوی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانە نشیان و هێزە ئەمنیەکان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە