د.عەلی قەرەداغی داوایەک لە ئەحمەد شەرع دەکات

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهانی داوایەک لە سەرۆکی سووریا دەکات و دەڵێت”پشتیوانی تەواوتان دەکەین”.

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان، پەیامێک ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئێستای سووریا دەکات و دەڵێت”سەلماندوتانە شایستەی سەرکردایەتین پشتیوانتانین لەگەڵتانین و پشتیگیریتان دەکەین “.

ئاماژەی بەوەشداوە، باوەڕمان وایە دەتوانن بەیارمەتی خودا بەسەر ئاڵنگارییەکان زاڵبن و روداوەکانی ئەمدواییەی سووریا دەیسەلمێنن هەوڵی نائومێدکەر هەیە بۆ گەڕاندنەوەی کاتژمێرەکە بۆ دواوە.

د.عەلی قەرەداغی پەیامێکی تایبەتیش بۆ شەرع دەنێرێت و دەڵێت” بەتوندی کۆتایی بەهەر وەهمێک بهێنە کە دەستکاری ئاسایش و داهاتوی وڵات دەکات, ئێوە خاوەنی حیکمەت و سەرکردایەتین، کە زۆر بە باشی لە مانای دادپەروەری تێدەگەن, رووداوەکانى ئەم دواییە دەیسەلمێنن هەوڵی نەزۆک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی دووپشکەکانی سەردەم, پیلانگێڕیی شکست دەهێنێت و هێزی دەوڵەت کۆتایی بە خەیاڵی ئەو کەسانەدەهێنێت کە ئاسایشی سوریا دەکەنە ئامانج”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە