دوای بڕیارێکی ترەمپ نرخی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی زیاتر دابەزێت.
ئەمڕۆ هەینی نرخی دراوی بتکۆین دابەزی، دوای ئەوەی پلانەکەی ترەمپ بۆ دروستکردنی یەدەگی ستراتیژی بیتکۆین نەیتوانی ئاواتەکانی بازاڕ بەدیبهێنێت، و بیتکۆین بە ڕێژەی 1.70% دابەزی و گەیشتە 88,436.64 دۆلار.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد بۆ دروستکردنی یەدەگێکی ستراتیژی بۆ بیتکۆین واژۆکرد، بەپێی بەڵگەنامەکە، یەدەگەکی بیتکۆین کە خاوەندارێتی حکومەتی فیدراڵی دەکات، کە وەک بەشێک لە ڕێوشوێنی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی تاوانکاری یان مەدەنی ئەژماردەکرێت و پارەدار دەکرێت.
هێشتا ڕوون نییە کە ئەم یەدەگە چۆن کاردەکات یان باجدەران چۆن سوودی لێ وەردەگرن.
دەیڤید ساکس، ملیاردێر و ڕاوێژکاری تایبەتی بیتکۆین بۆ کۆشکی سپی، ڕوونیکردەوە کە یەدەگەکە ئەو بیتکۆینانە دەگرێتەوە کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە خاوەندارێتی کراوە و دەست بەسەرداگیراوە، چ لەکاری تاوانکاری یان دارک ویب بوبێت.
لە ئێستادا ئەمریکا خاوەنی زیاتر لە ١٩٨ هەزار بیتکۆینە کە بەهای نزیکەی ١٧ ملیار دۆلارە.
