ترەمپ بۆ گرێبەستی یەک ترلیۆن دۆلار دەچێتە سعودییە

دوای ئەوەی سعودیە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر وەبەرهێنانی یەک ترلیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سەردانی ڕیاز بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنەکە.

ترەمپ ڕەتیکردەوە کە چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بکەوێت لە سعودیە و جەختیشی لەوە کردەوە کە هۆکاری سەردانەکە پاڵنەری بازرگانییە، بەبێ ئەوەی وادەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکات.

سعودیە یەکەم شوێنی بیانی بوو کە ترەمپ دوای دەستبەکاربوونی لە ساڵی 2017 سەردانیکرد، لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی تا ئێستا گەشتی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.

ئیدارەی ترەمپ سوێندی خوارد بە هەموو خێرایییەکەوە بەرەو پێشەوە بچێت لە هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی سعودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە